پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان و بەتایبەت بەئامانجگرتنی پایەگای گوندی گۆگجە کە زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند، پاسدارانی ڕێژیم هەوڵیان دا مزگەوتی گوندەکە وەک حەشارگە بەکاربهێنن و تێیدا نیشتەجێ بن.
ئەم هەوڵەی پاسداران بەرەوڕووی تێکهەڵچوون و ناڕەزایەتییەکی توندی خەڵکی گوندەکە بووەوە و سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی ڕێژیم تەقەیان لە خەڵک کرد، خەڵکی گوندی گۆگجە بە یەکگرتوویی توانییان گوندەکەیان لە بوونی پاسدار و جاش پاک بکەنەوە و لە ئێستادا هیچ مۆڵگەیەکی ڕێژیم لە قوتابخانە، مزگەوت و پایەگای گوندەکەدا نەماوە.
شایانی باسە کە نزیکەی ١٢٠ پاسدار بە ناچاری و دوای کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانیان گوندەکەیان چۆڵ کردووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناوچەکە بەتەواوی لە هێزەکانی ڕێژیم چۆڵ کراوە.