چەند کاتژمێرێک دوای هۆشدارییەکەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی بەشێک لە شاری تەورێز، بەرپرسێکی پارێزگای تەورێز پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوەندێکی سەربازی.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای تەورێز ئەرتەشی ئیسرائیل یەکەیەکی پیشەسازیی کەرتی تایبەت لە ڕۆژاوای تەورێز و ناوەندێکی بەرهەمهێنان لە ناوچەی ئاخولا و چەند بنکەیەکی سەربازی لە دەوروبەری ئەو شارەی بۆردومان کردووە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە وردەکاریی زیاتر نەکرد بەڵام ڕایگەیاند کە لەو هێرشانەدا پێنج کەس بریندار بوون.
هاوکات بەرپرسانی ڕێژیم باسیان لە هێرشی هاوشێوە بۆ سەر شارەکانی هەمەدان و سیرجان و شاری یەزد کردووە.