یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ڕێژیمی ئێران بەرەو پەرەسەندنی زیاتر دەچێت و گەیشتووەتە قۆناغێکی چارەنووسساز و تا ئەو کاتەی پێویست بکات بەردەوام دەبێت.
کاتس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ململانێیە ئێستا لە قۆناغێکی دیاریکەردایە کە تێیدا ڕێژیمی ئێران لە نێوان هەوڵدان بۆ بەرگری و ئەگەری تەسلیمبووندا دەست و پەنجە نەرم دەکات.
لە بەرامبەردا ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگرییەوە هەڕەشەی بەکارهێنانی "چەکی بەهێزتر" کردووە و ڕایگەیاندووە کە تاران لە قۆناغەکانی داهاتوودا سوود لە موشەکی بالیستیی پێشکەوتوو و چەکی خاوەن توانای وێرانکاریی بەرزتر وەردەگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەشی هەرە زۆری پایەگا و بنکە ستراتیژییەکانی ڕێژیم لە سەرتاسەری وڵات کراونەتە ئامانج و زەربەی قورسیان وەبەر کەوتووە و توانای بەرگریی ڕێژیمی ئێران بە توندی لاواز بووە.