بەپێی ڕاپۆرتی "جروزالم پۆست"، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوون کە ئەو ناوچانەی نزیکن لە ئامانج و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا چۆل بکەن.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگای "خاتەمولئەنبیا"، ڕایگەیاند کە ئێران مافی ئەوەی هەیە کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەندەرەکان، لەنگەرگاکانی کەشتیوانی و ناوەندەکانی جێگیربوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
ناوبراو هاوکات جەختی لەسەر چۆلکردنی شارەکانی ئیمارات کردووەتەوە تاوەکوو بە زەمی خۆی، هاووڵاتییان لە زیانەکان بەهۆی هێرشە ئەگەرەکان پارێزراو بن.
ئەم لێدوانانە جارێکی دیکە بەردەوامیی سیاستە هێرشبەرانە و هەڕەشەئامێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ تێکدانی ئەمنییەت و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە دەردەخەن.