کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ بازاڕ لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و قەیرانی بژێوی بەرۆکی خەڵکی گرتووە

22:29 - 23 رەشەمه 2725

لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئابوورییەکانی ئێران و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو لایەکەوە زەربەی جەرگبڕی خواردووە و کۆنتڕۆڵی بەسەر دۆخی نێوخۆیی وڵاتدا نەماوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوونەتە بەشی هەواڵی "ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی شەڕ، دۆخی بژێویی خەڵک و بازاڕ لە شارەکانی ڕۆژهەڵات بەتەواوی تێک چووە.

بۆ نموونە لە شاری سەقز، بێنزینخانەکان بە نیوەچڵ کار دەکەن و سووتەمەنی لە بازاڕدا زۆر کەم بووەتەوە.

هاوکات کەرەستە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ڕۆن و برنج لە بازاڕەکاندا دەگمەن بوون و نرخەکانیان بە شێوەیەکی هاوسارپچراو بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی شیرەمەنی و دەرمان ڕۆژانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و جێگیر نین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکان، کاسبکاران و بازاڕیان بەهۆی ناسەقامگیریی ئابوورییەوە تووشی بێکاری بوون و بازاڕی کار وەستاوە.