لە ڕەوتی هێرشە هاوبەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێردا، دەیان فەرماندەی سەربازی و ئەمنییەتیی ڕێژیم کوژران.
ئەم بەرپرس و فەرماندانەی ڕێژیم کە لە دووهەمین ڕۆژی هێرشەکەدا کوژراون بریتیین لە:
ـ مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم و ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم
ـ محەممەد شیرازی، سەرۆکی نووسینگەی عەلی خامنەیی لە کاروباری سەربازی
ـ ساڵح ئەسەدی، جێگری ئیتلاعاتیی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم
ـ موحسین دەڕەباغی جێگری ئاماد و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم
ـ ئەکبەر ئیبراهیمزادە، جێنشینی سەرۆکی نووسینگەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم
ـ غوڵامڕەزا ڕەزاییان، سەرۆکی سازمانی ئیتلاعاتیی فەراجا
ـ بەهرام حوسێنی موتڵەق، سەرۆکی ئیدارەی گەڵاڵە و عەمەڵیاتیی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم
ـ حەسەن عەلی تاجیک، سەرۆکی ئیدارەی ئامادی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم
شایانی باسە هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل باسیان لە کوژرانی عەلیڕەزا ئەعرافی ئەندامی شۆرای نیگابانی ڕێژیم و ئەندامی شۆرای کاتیی ڕێبەری ڕێژیم کردووە، بەڵام لەلایەن ڕێژیمەوە هەتا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.