ڤیلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ڕووسیە دڕۆنەکانی "شاهد" کە خۆی بەرهەمی هێناون، دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکوو دژ بە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت.
زێلێنسکی لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچە، کەڵکی لە دڕۆنەکانی "شاهد"ی دروستکراوی ڕووسیە وەرگرتووە.
سەرۆککۆماری ئۆکراین جەختی کردەوە کە ئەو بابەتە "ڕاستییەکی سەد لە سەد پشتڕاستکراوەیە".
ئەم دڕۆنانە پێشتریش لە هێرشە ناوچەییەکاندا بەکارهێنراون، هەرچەندە ناسنامەی وردی دروستکەرەکانیان تا ئێستا ناڕوونە.
بەرپرسانی ئۆکراین ڕایانگەیاندووە کە لە پاییزی ٢٠٢٢ـەوە تا ئێستا هەزاران فڕۆکە لەم جۆرە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیەوە بە دژی ئەو وڵاتە بەکارهێنراون.
لە ئێستادا ڕووسیە دڕۆنی تایبەت بە خۆی بەرهەم دەهێنێت و هەندێک وڵاتی تری ناوچەکەش لە هەوڵی بەکارهێنانی ئەم تێکنۆلۆژیایەدان.