کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند بنکەی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان کرانە ئامانج

16:47 - 11 رەشەمه 2725

بەپێی ڕاپۆرت، وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ و هاوکات لەگەڵ سێیەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چەند بنکەی نیزامی و ئەمنییەتیی ڕێژیم لە شاری سنە کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان بنکەی پۆلیسی تەکیە و چەمەن، ستادی ئەرتەشی سنە، پادگانی لەشکەر ٢٨ و ناوەندی بەسیج، ئیتلاعاتی شارامفەر ئەو شوێنانەن کە کراونەتە ئامانج.

هەروەها ناوەندی سپا لە گوندی دووشان و کەڵانتەری ١٥ی ئەم شارەش کراونەتە ئامانج و بە وتەی شایەتحاڵان خەسارێکی زۆر بەر ڕێژیم کەوتووە.

هاوکات لە شاری نەغەدەش هێرش کراوەتە سەر پادگانی وەلیعەسر کە ئەو مۆڵگەیە شوێنی ئازار و ئەشکەنجەدانی تێکۆشەرانی کورد بووە.

لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهابادیش کراوەتە ئامانج .

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمەش بنکەی سپا لە سەرپێڵ و چەندین بنکەی نیزامی لە کامێرانیش کرانە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.