بەرپرسێکی باڵای ئەمنییەتیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "دۆسیەی قودس" دەست پێکردووە کە ئامانجەکەی لێدانە لە پێکهاتە و ژێرخانە پەیوەندیدارەکانی هێزی قودسی ئێران لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدێری "فاکس نیوز"، ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، ٧ بەرپرسی باڵای ئێرانی لە لوبنان کوژراون.
ئەم بەرپرسە هەروەها وتی کە ئیسرائیل بەشێکی زۆری لە فڕۆکەکانی ئێران کە پەیوەندییان بە هێزی قودسەوە هەبووە، تێک شکاندووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە کۆی ٢٠ فڕۆکەی بارهەڵگر کە بۆ گواستنەوەی چەک و پارچە سەربازییەکان بۆ گرووپە هاوپەیمانەکانی ئێران لەوانە حیزبوڵڵا بەکاردەهێنران، تا ئێستا ١٧ فڕۆکەیان تێک شکێنراون.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: "ئێمە تەقریبەن تەواوی فڕۆکەکانی هێزی قودسمان لەنێوبردووە و دەگەینە ئەوانەشی کە ماونەتەوە. ئەم فڕۆکانە بەم زووانە توانای فڕینیان نابێت."
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل لە کۆتاییدا وتی کە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەرەکیی هێزی قودس لە تاران کە ژمارەیەکی زۆر لە هیزەکانی قودس لەوێ ئامادە بوون.