هەژماری فەرمیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە شوێنێکی کۆگاکردنی دڕۆنەکانیان کە لە نێو جەرگەی بنکەیەکی هەڵدانی مووشەک لە ناوچەی هەمەدانی ئێران دروست کرابوو، پێکاوە.''
کەمێک پێشتر، ئەرتەشی ئیسرائیل بڵاوی کردبووەوە کە بڕیارە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکان دژی ژێرخانەکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام بدات.
ئێستا و لە دوای هێرشکردنە سەر ئەم کۆگایەی دڕۆن، لەو هەژمارە فەرمییەدا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ساتی کردنە ئامانجی ئەندامانی یەکەی دڕۆنی ئێران لە کاتی هەڵاتندا نیشان دەدات.