دامەزراوەی توێژینەوەی شەڕ لە نوێترین هەڵسەنگاندنی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو خەریکی کەمکردنەوە و لەنێوبردنی تواناکانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی دڕۆنی و مووشەکییە.
لەو ڕاپۆرتەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو ژێرخانە پەیوەندیدارەکانی بەرنامەی دڕۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامییان کردووەتە ئامانج.
بە نووسینی ئەو دامەزراوەیە، ئەم ژێرخانانە بەشێکی بنەڕەتین لە ستراتیژی سەربازیی ئێران بۆ بەکارهێنانی هێرشی دوور مەودا.
دامەزراوەی ەیمانگای توێژینەوەی شەڕ هەروەها جەختی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی لە میانی ململانێکاندا زیانی بە هێزەکانی ئەمریکا گەیاندووە و هێشتاش بەردەوامە لە هاویشتنی مووشەک و دڕۆن، بەڵام ئاستی گشتیی ئەم هێرشانە لە بەراورد لەگەڵ قۆناغە سەرەتاییەکانی ململانێکاندا بە تێپەڕبوونی کات کەمی کردووە.
بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران لە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە تاران پێشتر پلانی بۆ داڕشتبوو، لە ئاستێکی سنووردارتردایە و تا ئێستا "زیانی ئۆپەراسیۆنیی بەرچاو یان زیانی گیانیی بەرفراوان"ی لێ نەکەوتووەتەوە.