کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل: ٨٠ لەسەدی سیستمەکانی بەرگریی کۆماری ئیسلامی لەنێو چوون

10:07 - 25 رەشەمه 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند بە تێپەڕبوونی دوو حەفتە بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێران"، بەشێکی سەرەکی لە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی کراونەتە ئامانج و لەکار خراون.

لە بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە کە نزیکەی ٨٠ لەسەدی پێکهاتەکانی دژەفڕینی ئێران، لەوانە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکەکانی زەوی بۆ ئاسمان، ڕادارەکان و کەرەستە پەیوەندیدارەکان، لە ئەو ئۆپەراسیۆنەدا لەنێو چوون.

بە وتەی ئەم ناوەندە سەربازییە، ئەم دەستکەوتانە ئەنجامی پلانێکی ڕێکخراو، خەڵەتێن و بەرنامەبۆداڕێژراو بووە.

ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند لەم هێرشانەدا زیاتر لە ٧٠٠ سیستمی مووشەکی، نزیکەی ٧٠ لەسەدی مووشەکە بالیستیکەکان و ٧٠ لەسەدی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک لە ئێران لەکار خراون و زیاتر لە ٢٥٠ دڕۆنیش کراونەتە ئامانج.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل هێشتا هەزاران ئامانجی دیکەی لە ئێران لەبەردەستدایە و هەموو ڕۆژێک ئامانجی نوێ بۆ هێرشکردن دەستنیشان دەکرێت.

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەڕاستی ئێران کردووەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.