کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ داوای لە ناتۆ کرد لە کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز یارمەتیدەر بێت

11:38 - 25 رەشەمه 2725

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد بۆ کراوە هێشتنەوەی گەرووی هۆرمۆز هاوکاری بکەن و هۆشداریشی دا کە لە ئەگەرێکی پێچەوانەدا، ناتۆ ڕووبەڕووی داهاتوویەکی زۆر خراپ دەبێتەوە.

ترامپ لەم چاوپێکەوتنەدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە، وتی کە ئەگەری هەیە دیدارە پلان بۆداڕێژراوەکەی لەگەڵ "شی جین پینگ"، سەرۆککۆماری چین کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، دوابخات.

ناوبراو وتی ئەم بڕیارە پەیوەندی بە گوشار خستنە سەر پێکەنەوە هەیە بۆ یارمەتیدان لە لادانی ئاستەنگییەکانی سەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم گفتوگۆیەدا جەختی کردەوە: "پێموایە دەبێت چینیش یارمەتیدەر بێت، چونکە بەشێکی زۆری نەوتی پێویستی خۆی لە گەرووی هۆرمۆزەوە دابین دەکات."

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد ئەو وڵاتانەی سوود لە ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆز وەردەگرن، دەبێت لە دابینکردنی ئەمنییەتەکەشیدا بەشدار بن و بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە پەککەوتنێک لەم ڕێڕەوەدا هەنگاو بنێن.