ڕۆژنامەی ''نیویۆرک تایمز'' لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، لە سەرەتای دەسپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە بەردەوامی لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی عەرەبستان لە پەیوەندیدایە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەم ڕاوێژانەدا پێشنیاری بە ترامپ کردووە کە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران بە توندی و بە هێزێکی زۆرەوە بەردەوام بن.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز جەخت دەکاتەوە کە ئەم داوایەی بن سەلمان لە واشنگتۆن، زیندووکردنەوەی ستراتیژیی ناسراوی مەلیک عەبدوڵڵایە بۆ ''بڕینی سەری مارەکە''، ئەمەش هاوڕاییەکی تەواوی هاوپەیمانانی ناوچەکە نیشان دەدات بۆ تێکشکاندن و لەکارخستنی هێزی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران.