کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: کۆماری ئیسلامی لە دوو حەفتەدا ٣٠٠ جار وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانج

13:35 - 25 رەشەمه 2725

فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا (سێنتکام)  ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی دژی وڵاتانی ناوچەی کەنداو ئەنجام داوە.

سێنتکام لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ''ئێکس'' بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدعای ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە نیگەرانی بۆ ئەمنییەتی خەڵکی مەدەنی لە ئیمارات، ئیدعایەکی ''چەواشەکارانەیە''.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ''زیاتر لە ٣٠٠ جار و بە شێوەیەکی بێسەروبەر وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانج و هیچ بایەخێکی بە پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی نەداوە''.