کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد

14:38 - 25 رەشەمه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوڕێ «عەبدولخالق ئیسمائیلی»، تێکۆشەری دێرین و باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدولخالق، کوڕی عەبدوڵڵا، ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە گوندی ''نجێ''ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەدایک بووە.

ناوبراو لە ساڵانی خەباتی ڕەوای گەلەکەماندا، وەک تێکۆشەرێکی دڵسۆز لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا شوێنپەنجەی دیار بووە؛ لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوییەوە وەک ئەندامی''«هێزی پشتیوانی'' چالاک بووە و بۆ ماوەی ٢ ساڵیش وەک ''شۆڕای حیزب'' لە ناوچەی ژاوەرۆ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە لێوەشاوەیی ڕاپەڕاندووە.

کاک عەبدولخالق ئیسمائیلی، باوکی پێشموەرگەی حیزبی دێموکرات هاوڕێ ''زانیار ئیسمائیلی''یە، کە ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٥ەوە بە فەرمی بووەتە پێشمەرگە و ئێستاش لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەریکی خەبات و تێکۆشانە.

کاک عەبدولخالق هەموو تەمەنی بە وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان و بە ئاواتی ئازادیی کوردستان بەسەر برد و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە ئومێدی نەمانی داگیرکاری مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولخالق، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.