کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەقز

15:38 - 25 رەشەمه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاک ئەبووبەکر قاسمی کوڕی حاجی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی ''گەورەقەڵا''ی ناوچەی سەرشیوی سەقز، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبەکر لەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرانە بوو کە لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا، ئاوات و خولیاکانی لەگەڵ ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکرات گرێ دا.

ناوبراو وەک پاڵپشتێکی بە ئەمەک، ماڵەکەی هەمیشە شوێنی حەوانەوە و پاراستنی پێشمەرگەکانی کوردستان بووە.

کاک ئەبووبەکرهاوڕێیەکی نزیک و وەفاداری شەهیدی فەرماندە سەرگورد عەلیار بوو و تا دوا هەناسەی ژیانی لەسەر ڕێبازی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان سوور و پێداگر بوو.

کاک ئەبووبەکر باوکی هاوڕێ ''بەهمەن قاسمی''، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

 لە تەواوی ئەو ساڵانەدا کە کوڕەکەی لە ڕیزەکانی خەباتدا بوو، بە شانازییەوە پاڵپشتیی لێ دەکرد و چاوەڕوانی ڕۆژی ڕزگاریی نیشتمان و گەڕانەوەی کوڕەکەی بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.