کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی نوێی دڕۆنی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

16:03 - 25 رەشەمه 2725

کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن سپای پاسداران کرایەوە ئامانج.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی بە دڕۆنێک هێرشی کردە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە.  

هەروەها شەوی ڕابردووش کەمپی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی بە سێ مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.

لەوەتەی ئاڵۆزی و شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە، خاکی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی هەمیشەیی هێرشەکانی تاران.