لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، تاران و شارەکانی دەوروبەری گۆڕەپانی تەقینەوەی گەورە و بەردەوام بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ناوچە جیاوازەکانی تاران لەوانە: شەقامی بەهێشتی، یوسف ئاباد، کارگەری باشوور، گۆڕەپانی قەزوین و گەڕەکەکانی باکووری تاران وەک نیاوەران، ئەقدەسیە، تەجریش و جەماران. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی تاران و لە دەوروبەری شەقامی "نیروی هوایی" دەنگی تەقینەوەی مەزن بیستراوە.
هاووڵاتییان لە شارەکانی کەرەج و فەردیس باس لە لەرینەوەی ماڵەکانیان دەکەن بەهۆی قورسیی هێرشەکانەوە. لە ناوچەی "نەمازی" لە هەشتگرد، ڕاپۆرتی تەقینەوەی "لانچەر"ی مووشەکیی سپای پاسداران بڵاو کراوەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکە شەڕکەرەکان لە بەرزاییەکی کەمدا لە ئاسمانی تاران بینراون و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕێژیم لە چەند خاڵێک چالاک بووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، بەڵام نەیتوانیوە ڕێگری لە پێکانی ئامانجەکان بکات.
ئەم شەپۆلە لە هێرشەکان کە هاوکات بووە لەگەڵ بۆردومانکردنی بنکەکانی سپا لە شارەکانی دیکەی وەک سەوڵاوا، تەورێز و چابەهار، نیشانەی تێکچوونی تەواوی هاوسەنگیی سەربازیی ڕێژیمی ئێرانی و لاوازیی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەیە لە بەرامبەر هێرشە دەرەکییەکاندا.