کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

13:01 - 12 رەشەمه 2725

پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی ڕەشەمە جارێکی دیکە بنکەکانی حیزبی دێموکرات لەلایەن سپای پاسدارانەوە کرانە ئامانج.

لەوە دوو شەپۆل هێرشەی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتدا چەند بنکەیەکی حیزب بە دڕۆن بوڕدومان کران. ئەم هێرشانە زیانیی گیانی نەبووە.

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، چەندین جار هەڕەشەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو.