کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش: مەرگی عەلی خامنەیی کردنەوەی پەنجەرەیەکی نوێ بۆ خەڵکی ئێرانە

18:06 - 26 رەشەمه 2725

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئوتریش، لە بەیانییەیەکی فەرمیدا، مەرگی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک "کردنەوەی پەنجەرەیەکی نوێ بۆ خەڵکی ئێران" وەسف کرد.

لەو بەیانییەی کە بە واژۆی "بیاتە ماینڵ رایزینگێر"، وەزیری دەرەوەی ئوتریش بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "خەڵکی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی توندی ڕێژیمی مەلاکاندا ڕەنجیان کێشاوە. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بە زنجیرەی توندوتیژییەکان بهێندرێت تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگاتە ئارامی و ئاشتی."

وەزیری دەرەوەی ئوتریش هەروەها ڕایگەیاند کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ "گیدئون سعار" و وەزیرانی دەرەوە و هاوبەشە سیاسی و ئابوورییەکان یئوتریش لەوانە ئوردن، ئیمارات، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی، عومان و میسر هەبووە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئێستا کاتی یەکگرتوویی دەوڵەتانی ئورووپایە بۆ هەماهەنگیی هەنگاوەکان و ڕێگری لە تێچووی زیاتر لە ناوچەکەدا.