وەزارەتی بەرگریی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە سەدان مووشەک و دڕۆنیان تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکی بالستیک، ١٥ مووشەکی کرووز و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ دڕۆنی تێک شکاندوون.
بە وتەی ئەم وەزارەتە، لە نوێترین حاڵەتدا، ڕۆژی سێشەممە سیستمەکانی بەرگریی ئیمارات بەرپەرچی ١٠ مووشەکی بالستیک و ٤٥ دڕۆنیان داوەتەوە کە لە لایەن ئێرانەوە هاوێژرابوون.
ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی کوژرانی دوو کەسی چەکدار و شەش کەسی مەدەنی لە نەتەوە جیاوازەکان، لەوانە پاکستانی، نیپاڵی، بەنگلادیشی و فەڵەستینی و هەروەها بە گشتی ١٥٧ کەس بریندار بوون.