دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە وتارێکی نوێدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە هێرشەکان بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو دەچنە پێش.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەمە دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕوون کردەوە.
ترامپ وتی: "ناچار بووین ئەرکێکی کورت ئەنجام بدەین بۆ دەسبەسەرداگرتنی ئەو کەرستە ئەتۆمییانەی کە لە دەستی چەند کەسێکی شێتدا بوون."
سەرۆککۆماری ئەمریکا دڵنیایی دا کە ئەم شەڕە زۆر ناخایەنێت و ئاماژەی بەوە کرد: "جگە لەو ئەرکە، هەفتەیەک یان دوو هەفتەی تر کارەکە تەواو دەبێت و زۆر ناخایەنێت."
ترامپ جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو شتێک بە خێراییەکی زۆر بەرەو پێش دەچێت و وتی: "ئێمە زۆر لە پێش بەرنامەی کاتیی دیاریکراوەوەین."