کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنگتۆن ڕێکاری توندی خۆپارێزی لە باڵیۆزخانەکانی دەگرێتە بەر

11:44 - 27 رەشەمه 2725

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەک هەنگاوێکی وشیارانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە سەرکێشییەکی ڕێژیمی ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی، فەرمانی بە سەرجەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکانی خۆی کردووە کە پێداچوونەوە بە ڕێکارە ئەمنییەتییەکانیاندا بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی "ڕۆیتێرز"، ئەم بڕیارە وەک وەڵامێکی پێشوەختە بۆ ئەو پەرەسەندنانە دێت کە ناوچەکەی گرتووەتەوە. واشنگتۆن لیژنەی نائاسایی بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی دامەزراوەکانی پێکهێناوە، تا ڕێگری بکەن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە کە ڕەنگە لەلایەن گرووپە نیابەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام بدرێت.

لە دوای دەستپێکردنی گرژییەکان لە ٢٨ی فێوریەوە، ئەمە بەرفراوانترین ڕێکاری خۆپارێزیی ئەمریکایە لەسەر ئاستی جیهان. هەرچەندە لە چەند شارێکی وەک "تۆرێنتۆ" و "ئۆسلۆ" هەوڵی پشێوی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکان دراوە، بەڵام ئەم ڕێکارە نوێیانە نیشانەی ئەوەن کە ئەمریکا ڕێگە نادات هیچ جۆرە هەڕەشەیەکی بچووکیش کار بکاتە سەر چالاکییە دیپلۆماتییەکانی.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهێزکردنی ئەمنییەتی باڵیۆزخانەکان، زیاتر بۆ بێدەنگکردنی ئەو گرووپە پاشکۆیانەیە کە بە هاندانی تاران هەوڵی دروستکردنی پشێوی دەدەن، نەک ئەوەی مەترسییەکی ڕاستەقینە و گەورە لە ئارادا بێت.

واشنگتۆن بەم هەنگاوە دەیەوێت پەیامی ئەوە بگەیەنێت کە تەواوی جموجۆڵە تێکدەرانەکان لەژێر چاودێریدان و هەر جۆرە هەوڵێک پێشوەختە پووچەڵ دەکرێتەوە.