شەوی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەمە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی دڕێژەی هەبووە و چەندین ناوچەی ستراتیژی کرانە ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند زیاتر لە ١٠ بنکەی بەسیج و سپای پاسداریان لە تاران پێکاوە، لەوانە بنکەیەکی نائاسایی کە پێشتر وەک یانەی وەرزشی بەکار دەهات.
بەرپرسانی پارێزگای یەزد پشتراستیان کردەوە کە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی یەزد و زیانی زۆر بە ژێرخان و ناوگانی ئاسمانی گەیشتووە.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکێک بەر حەوشەی وێستگەی ئەتۆمیی بوشێهر کەوتووە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان بینای دادگوستەریی لارستان لە پارێزگای فارس کراوەتە ئامانج.
لە کاتی دەسپێکی ئەم شەڕ و گرژییانەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەردەوام ناوەندە گرنگ و ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامییان کردووەتە ئامانج. لەم ماوەیەدا، زەربەی زۆر گەورە و جەرگبڕ لە جەستەی سەربازی و ئەمنیی ڕێژیم دراوە.
بە جۆرێک کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بنکە و بارەگا سەرەکییەکانی سپا و بەسیج بە چڕی بۆردومان کراون و تێک شکێندراون.