کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نیزیک کۆیە بۆ چەندەمین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دڕۆن هێرشی کرایە سەر .
کاتژمێر ١:٣٠ دەقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی ڕەشەمە بە دڕۆن هێرش کرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە. ئەم هێرشە نوێیەی سپای پاسداران لە کاتێکدایە دۆینێ و دۆینێ شەویش چەند جاری دیکە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزب و هەروەها نێوشاری کۆیەش بە دڕۆن هێرشی کرابووە سەر.
شایانی باسە لە ئاکامی ئەو سەدان هێرشەی سپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کەمپە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا ٧ پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایش شەهید بوون و فەرمانبەرێکی بنکەیەکی فەڕەنسی کوژراوە و دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها زیان و زەرەری ماڵیی زۆریش بەر شوێنی بوڕدومانەکان کراوە.