یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کاتی هێرشێکی ئاسمانی شەوانە بۆ سەر تاران کوژراوە.
بە وتەی کاتز، خەتیب "بەرپرسی سیستمی کوشتن و سەرکوتی نێوخۆیی ڕێژیم لە ئێران و پەرەپێدانی هەڕەشە دەرەکییەکان" بووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی گرژییەکان وتیشی کە لە ماوەی ئەمڕۆدا سەرسامی گرنگ لە هەموو بەرەکاندا ڕوودەدەن کە بە وتەی ئەو، دەبێتە هۆی توندتربوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی و هەروەها حیزبوڵڵا لە لوبنان.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیشی لەوە کردەوە کە توندیی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی ئێراندا لە زیادبووندایە.
ئەرتەشی ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە کوشتنی خەتیب ڕایگەیاند کە ناوبراو یەکێک لە داڕێژەرانی سەرەکی سەرکوت و تێرۆر لە ئێران بووە و ڕۆلێکی گرنگی لە دەسبەسەری و کوشنی ناڕازییان بەتایبەت لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن. ژیان. ئازادی"دا هەبووە.