کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکییان کوژرانی وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانی پشتڕاست کردەوە

18:25 - 27 رەشەمه 2725

مەسعوود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، کوژرانی "ئیسماعیل خەتیب"، وەزیری ڕێژیمی مئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی پشتڕاست کردەوە.

لە پەیامەکەیدا، پزیشکییان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسماعیل خەتیب لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری باڵای ڕێژیم، لەوانە: عەلی لاریجانی (سکرتێری پێشووی شورای باڵای ئەمنییەتی میللی) و عەزیز نەسیرزادە (وەزیری پێشووی بەرگری)، "لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵە و تیمی پاسەوانەکانیان" تێرۆر کراون.

مەسعوود پزیشکیان یەکەم بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامییە کە بە فەرمی هەواڵی مردنی وەزیری ئیتلاعات پشتڕاست دەکاتەوە.

 پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکی ئاسمانیی ورددا لە تاران، ئیسماعیل خەتیبیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا پێشوازیی وڵاتەکەی لە کوژرانی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند.