کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هەتا ئێستا پێنج جار هێرشی کردووەتە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک شاری کۆیە. لەم شەپۆلی نوێی هێرشانەدا کە بە مووشەک و دڕۆن کراون، زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی ژیان و حاوانەوەی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات کەوتووە.
هێرشە بەردەوامەکانی سپای پاسداران بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها نێوشاری کۆیە بووەتە هۆی نائارامی و تێکچوونی دۆخی ژیانی ئاسایی و ئەمنییەتی خەڵکەکە.
شایانی باسە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە ٣٠ مووشەک و دڕۆنی هێڕشی کردووەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات.