کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەری مانگی بەفرانبار لە ئێران

09:55 - 28 رەشەمه 2725

هەواڵدەری "میزان"ی سەر بە دەزگای بەناو دادی ڕێژیمی ئێران، هەواڵی لەسێدارەدانی سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەهدی قاسمی، ساڵح محەممەدی و سەعید داوودی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی دوو کەس لە هێزەکانی ڕیژیم لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانبار لە شاری قوم و بە حوکمی "محارەبە" لەسێدارە دراون.

دەزگای دادی ڕێژیم هەروەها بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی سەربەخۆ بخاتە ڕوو، ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا کاریان کردووە.

جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسە دوای پشتڕاست کردنەوە لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیم و بە بەشداری بەکۆمەڵی خەڵک لە قوم ئەنجام دراوە.