بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ «فاکس نیوز» وتی کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی «ئەنجومەنی خیبرەگانی ڕێبەری»یان کردووەتە ئامانج کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی جێگرەوەیەک بۆ «عەلی خامنەیی» بەڕێوە چووە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە: «ئیسرائیل لە کاتێکدا هێرشەکەی ئەنجام داوە کە ئەوان خەریکی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگەکان بوون بۆ دەستنیشانکردنی ڕێبەری باڵا.»
لە ئەگەری ڕاستیی ئەم هەواڵەدا، ئەم هەنگاوە دەکرێت وەک یەکێک لە بێوێنەترین هێرشەکان دژ بە باڵاترین دامەزراوەی بەرپرس لە دیاریکردنی ڕێبەری لە کۆماری ئیسلامیدا هەژمار بکرێت؛ کارێک کە بە گوتەی چاودێران، نیشاندەری ئاستێکی کەموێنەیە لە دزەکردنی هەواڵگریی ئیسرائیل بۆ نێو جەرگەی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێران.