کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل هەلیکۆپتەرێکی سپای لە فڕۆکەخانەی سنە تێک شکاند

13:51 - 28 رەشەمه 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند کە هەلیکۆپتەرێکی سپای پاسدارانی لە جۆری MI-17 لە فڕۆکەخانەی سنە تێک شکاندووە.

لە بەیاننامەکەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە کە ئەم هێرشە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی ڕابردوودا و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و دەستبەجێ ئەنجام دراوە و فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران کراوەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ فراوانکردنی باڵادەستیی ئاسمانیی خۆی لە ڕۆژئاوای ئێران.

ئەم هێرشە نیشانەی زیادبوونی سەرنجی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییە هەستیارەکان لە نێوخۆ و باڵادەستی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی ئێراندایە.