وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی جارێکی تر پەنای بۆ سیناریۆسازی و تۆمەتبارکردنی هاووڵاتییان بردووە بۆ دروستکردنی کەشێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ.
وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکی چەواشەکارانەدا ڕایگەیاندووە کە ٩٧ کەسیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی" دەسبەسەر کردووە. ئەم ناوەندە ئەمنییەی ڕێژیم، کە مێژوویەکی ڕەشی لە ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێدا هەیە، ئیدیعای ئەوە دەکات کە ئەم دەستبەسەرکراوانە ویستوویانە لە چوارشەممەسووریدا "ئاڵۆزی" دروست بکەن.
ئەم شەپۆلە نوێیەی دەستبەسەرکردن کە پارێزگای خوزستان و ناوچەکانی بەلووچستانیشی گرتووەتەوە، نیشاندەری ترس و تۆقینی ڕێژیمە لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری.
ئیتلاعات بە ناوبردنی هاووڵاتییان وەک "سیخوڕ" و "شانەی چەکدار"، هەوڵ دەدات سەرکوتکارییە ڕەهاکانی خۆی و دەستگیرکردنی چالاکوانان شەرعییەت پێ بدات.