فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) هەواڵی کردنە ئامانجی ئەو پێگە دەریاییانەی ڕێژیمی ئێرانی ڕاگەیاند کە هەڕەشەیان لەئەمنییەتی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆزدا دەکرد.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیاندا، ئەو پێگە دەریاییانەی ئێرانیان تێک شکاندووە کە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دەریاوانی لە گەرووی هۆرمۆزدا ئەژمار دەکران.
ئەم ناوەندە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پاراستنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا ئەنجام دراون.
سێنتکام پێشتر ڕێژیمی ئێرانی وەک "گرنگترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسف کردبوو و جەختی کردبووەوە کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە لاوازکردنی توانای سەربازی و هێژموونی ناوچەیی تاران.
تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لە ٩ی ڕەشەمەوە دەستیان پێکردووە و ئێستا بە چوونە ناو حەفتەی سێیەم، بەرپرسانی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕەوتە دەکەنەوە.
لەکاتێکدا شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامی ئێران چووەتە نێو سێیەمین حەفتەی خۆی، بەرپرسانی باڵای هەر سێ وڵات لەسەر بەردەوامیی شەڕ جەخت دەکەنەوە.