ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لەو ئۆپەراسیۆنە کرد کە کوژرانی خامنەیی لێ کەوتەوە و ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە، بە هاوکاریی ئیتلاعاتیی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوە چووە.
بەپێی زانیارییەکان دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) ماوەی چەند مانگێک بوو چاودێریی خامنەیی دەکرد و وردەوردە تێگەیشتنێکی وردتری لە شوێن و شێوازی جووڵەی خامنەیی بەدەست هێنابوو.
سی ئای ئەی زانیویەتی کە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لە شوێنێکی شاراوەی سەر بە خامنەیی لە ناوەڕاستی تاران بەڕێوە دەچێت و لە هەمووی گرنگتر دیکتاتۆری تارانیش لەو شوێنە ئامادە دەبوو.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەتا بڕیار بوو ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێک دژ بە کۆماری ئیسلامی لە شەودا ئەنجام بدەن، بەڵام کاتەکەیان گۆڕی بۆ بەیانی بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە داتای هەواڵگریی نوێ وەربگرن.
ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە مردنەکەی خامنەیی دادپەروەرییە بۆ گەڵی ئێران و بۆ ئەو ئەمریکییانەی کە بە دەستی ئەو و هێزەکانی کوژراون.