ژمارەی ٩١٥ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نەورۆزیی کوردستان بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- داهاتووی ئێران لە دەستی ئەو نەتەوە بندەستانەدایە ساڵانێکە بۆ ژیان، ئازادی و کەرامەت و مافەکانیان ڕاپەڕیون/ مستەفا هیجری
- ئەوەی کوردەکان دەبێ بیکەن، ڕێکخستنی ڕیزەکانی خۆیانە و دانانی ڕێوشوێنێک بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو/ مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە
- کوردەکان، کۆنترین دوژمنەکانی کۆماری ئیسلامی/ ڕۆیا حەکاکیان (کەماڵ حەسەنپوور کردوویەتی بە کوردی)
- لە دەوڵەتتەوەرەییەوە تا نکوڵیکردن لە نەتەوە/ د. مەنسوور سۆهرابی
- گەرووی هورموز لە نێوان ملهوڕی کۆماری ئیسلامی و بێ هەڵوێستیی ئەنجومەنی ئاسایشدا/ د. ئارەزوو نستانی
- کورد؛ هاوبەشی ستراتیژی یان سووتەمەنیی جەنگ؟/ ئاگری باڵەکی
- ستراتیژیی تورک و کورد و ئاسۆی پلۆرالیزم (فرەچەشنی) لە ئێرانی داهاتوو/ شاڕوخ حەسەنزادە
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید وەلی عەوێزی)/ برایم چووکەڵی
- تاڵ و شیرین/ ئاسۆ مینبەری
- ئینتەرنێت؛ ئەو مۆتەکەیەی هەم نامووس و هەم دەسەڵاتی لێ تێکداوین!/ دارسمە
- دوایین وەلی فەقیهـ!/ ڕەزا دانشجوو
- بەراوردکاریی ڕووخانی دیواری بەرلین و هەرەسهێنانی کۆماری ئیسلامی!/ ناسر ساڵحی ئەسڵ
- شەڕی ناوچەیی و دوورەدیمەنی گۆڕانکاریی سیاسی لە ئێراندا: ڕۆڵی بزووتنەوەی کوردستان/ ئیبراهیم لاجانی
بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە:
فایلی pdfی ژمارە ٩١٥ "کوردستان"