کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

17:28 - 29 رەشەمه 2725

دایە "غەزال ئەنـباز"، دایکی شەهید ئیسماعیل یوسفی، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە غەزال، خەڵکی گوندی "بادیناوێ" و دانیشتووی گوندی "سۆغانلوو"، وەک دایکێکی تێکۆشەر و پشتیوانێکی بەوەفای پێشمەرگە دەناسرا.

 کوڕەکەی، شەهید ئیسماعیل یوسفی، ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا لە پێناو  ئازادیی نیشتماندا شەهید بووە.

ئەم دایکە نیشتمانپەروەرە هەمیشە بە باوەشێکی گەرمەوە پێشوازیی لە ڕۆڵەکانی پێشمەرگە دەکرد و تا دوا ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و ئاواتە نەتەوەییەکانی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.