کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا و ئیسرائیل بنکەکانی سپای پاسدارانییان لە چەندین پارێزگا هەژاند

19:54 - 29 رەشەمه 2725

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شەپۆلێکی توندی هێرشەکانیدا، چەندین بنکەی ستراتیژیی سپای پاسدارانی لە تاران و شارەکانی تری ئێران کردە ئامانج.

لەم هێرشانەدا، کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەک و دڕۆنی هێزی قودس لە کەرەج و چەندین خاڵی هەستیاری سەربازی لە شەقامی فەلەستین و مەیدانی ٧٢ی نارمەک لە تاران بە توندی بۆردومان کران.

هاوکات لەگەڵ تاران، بنکە مووشەکی و سەربازییەکانی دەوروبەری شارەکانی یەزد، سمنان، ئەهواز و ئەیسکیلەی تاهرویی شاری سیریک لە هورمزگان، ڕووبەڕووی هێرشی موشەکیی خاڵپێک بوونەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێزی لە تەورێزیش لێ کەوتەوە، وەک هەنگاوێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ لەنێوبردنی توانای سەربازی و موشەکیی کۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێت.