دەوڵەتی بریتانیا وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی ئەمنییەتی کەشتیڕانی لە گەرووی هورمز، ڕێگەی بە ئەمریکا دا پایەگا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێرشکردنە سەر پێگە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بەکاربهێنێت.
ئەم بڕیارە دوای زنجیرە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی بریتانیا سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هات.
نووسینگەی کیێر ستارمێر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی بەرگریی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا ئەنجام دراوە و ئامانجی سەرەکی تێکشکاندنی ئەو پێگە مووشەکییانەیە کە دەبنە مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی بازرگانی."
لە بەرانبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەخنەی لەم هەنگاوە گرت و ڕوو لە هاوتا بریتانییەکەی ڕایگەیاند: "ئەم کارە وەک بەشداریکردن لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران هەژمار دەکرێت و لە مێژووی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا دەمێنێتەوە."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی مافی بەرگری لە سەروەری و سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت.