کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ کەس لە هێزەکانی بەسیج لە هێرشێکدا لە تەورێز کوژران

10:44 - 1 خاکەلێوه 2726

میدیا نێوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی "قراملک"ی شاری تەورێز، ١٣ ئەندامی هێزەکانی بەسیج کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.

ماڵپەڕی "فەرارۆ" لە زاری پارێزگاری تەورێز ڕایگەیاندووە، ئەو خاڵە پشکنینە لە ناوچەی قراملک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ١٣ کەس کوژراون.

هاوکات هەواڵدەریی "ئیلنا" لە زمان مەجید فەرشی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای تەورێز باسی لەوە کرد کە ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بێت.

هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە نزیک دەروازەی شاری "مەلیکان" کراوەتە ئامانج و تێیدا ٢ کەس کوژران و ٣ی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، "سێ ناوچەی سەربازی لە دەوروبەری تەورێز، ناوچەیەکی مەدەنی لە ئیلخچی و یەکەیەکی پیشەسازیی کەرتی تایبەت لە شاری عەجەبشێر" هێرشیان کراوەتە سەر.