هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێ، زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا، بنکەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، تاران و چەندین شاری دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بوونەتە ئامانجی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە یەکەمی کاتژمێرەکانی ساڵی نوێی ڕایگەیاند کە چەندین هێرشی بەبڵاو و قورسی کردووەتە سەر ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران لە تاران.
هاوکات میدیایەکانی نێوخۆیی ڕێژیم باسیان لە تەقینەوەی بەهێز لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی تاران کردووە و کارەبای هەندێک شوێن لە شارەکی ئیکباتان و دێهکەدەی ئۆلەمپیک پچڕاون.
هەروەها جێگە لە تاران چەندین شار و ناوچەی دیکە ئێران وەکوو: ئەهواز، ڕامسەر، ئابیەکی قەزوین، تۆنێکابون، کەرەج، بەندەرعەباس، هەشتگێرد، مەلارد، بیدگنە، چابەهار، تەورێز، شەهررێی، بوشێهر، کەلاردەشت و چەند شاری دیکە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردومان کران.
هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هێرشە پێجەوانەکانی ئێران لە بەرامبەردا، لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە کە بەدوای ئاگربەستدا نییە و توانا نیزامی و بەرگرییەکانی کۆماری ئیسلامی خەریکی لەنێوچوونن.