کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ناسەرکەوتووی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە دیەگۆ گارسیا

13:09 - 1 خاکەلێوه 2726

بەپێی ڕاپۆرتی "فاکس نیوز"، ڕێژیمی ئێران بنکەیەکی ستراتیژیی ئەمریکای لە دیەگۆ گارسیا لە دوورگەکانی چاگۆس لە زەریای هیند، بە موشەکی دوورهاوێژ کردووەتە ئامانج.

بنکەی دیەگۆ گارسیا شوێنی نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠ پێرسۆنیلی ئەمریکاییە و شوێنی هەڵدانی بمبهاوێژەکان، ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان و دارایییە گرینگەکانی دیکەی ئەمریکا لە زەریای هیندیدایە.

بە وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکایی، ئێران دوو مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی تەقاندووە و هیچکام لە موشەکەکان نەگەیشتوونەتە ئامانج؛ یەکێکیان لە کاتی فڕیندا تێک شکاوە و ئەوی دیکەیان لەلایەن کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکاوە بە مووشەکی بەرگریی SM-3  تێک شکێنراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، "واڵ ستریت ژوورناڵ" ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا وتی کە ئاگربەست قەبووڵ ناکات، چوونکە ئێران بە دوو مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەی دیەگۆ گارسیا.