ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بەرفراواندا لە تاران، ڕۆژی شەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، دەیان ئامانجی پەیوەندیدار بە پێکهاتەی سەربازیی کۆماری ئیسلامییان پێکاوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، هێرشەکان بە ڕێنوێنیی دامەزراوە هەواڵگرییەکان و لە چوارچێوەی گەشتێکی ئاسمانیی هێرشبەرانەی شەوانەدا ئەنجام دراون، کە دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی لە شوێنە جیاجیاکانی پێیتەخت گرتووەتەوە.
لە نێو ئامانجە ڕاگەیەندراوەکاندا، ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی پارچە مووشەکییەکانی سەر بە سپای پاسداران، کۆگاكانی هەڵگرتنی ئەم کەلوپەلانە، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مواشەک لەژێر چاودێری وەزارەتی بەرگری و هەروەها چەندین سایت و بنکەی تری بەرهەمهێنان هەبوون.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل وتوویەتی کە لەم هێرشانەدا، چەندین سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی تاران کراونەتە ئامانج.
بە وتەی بەرپرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل، ئەم ئۆپەراسیۆنە دەتوانێت توانای کۆماری ئیسلامی لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی مووشەکە بالیستییەکان لەو دامەزراوانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.