بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵی فەرد، کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤دا دەستبەسەر کرابوون، دوای تێپەڕاندنی ٣٠ ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا، ئێستا ماوەی دوو هەفتەیە چارەنووسیان لە بەندیخانەی بۆکاندا ناڕوونە.
سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکانیان، بەرپرسانی دادوەری ئامادە نین هیچ بارمتەیەک (سەنەد) بۆ ئازادکردنیان وەربگرن.
جگە لەو دوو کەسە، ژمارەیەکی دیکە لە بەندکراوان بە ناوەکانی (ڕەسووڵ، مووسا، هەمزە، یادیار، هەژار ڕەحیمی و برایم مەردانی) لە هەمان دۆخدا و بەبێ ڕوونکردنەوەی چارەنووسیان لە زیندانی بۆکاندا ماونەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابیننەکردنی خۆراکی گونجاو لەلایەن ئیدارەی بەندیخانەکەوە، زۆربەی زیندانییانی کورد تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بوون و ژیانیان لە مەترسیدایە.