کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر تاران و چەند پارێزگایەکی تری ئێران

10:46 - 2 خاکەلێوه 2726

لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی خاکەلێوە، ئەرتەشی ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێیتەختی ئێران و چەندین ناوچەی تری ئەو وڵاتە دەست پێکرد.

ئەرتەشی ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە بەرەبەیانی یەکشەممەدا شەپۆلێکی هێرشیان بۆ سەر تاران ئەنجام داوە.

 بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو مووشەکانەی کە چەند کاتژمێرێک پێشتر لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی دوو شار لە باشووری ئیسرائیل کرابوون.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان، ڕاپۆرتە نێوخۆییەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەندین خاڵی جیاواز بیستراوە.

لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی تاران، بەتایبەت لە "پیرۆزی، پەردیس، دەماوەند، شەهرڕەی و وەرامین" دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و زیان بە هەندێک باڵەخانە گەیشتووە.

لە ڕامسەر ٣ کەس کوژراون و لە گوندی 'دەستەک"ی سەر بە کیاشەهر لە پارێزگای گیلان، ٢ کەسی تر کوژراون.

ڕاپۆرتی تەقینەوە لە شارەکانی شیراز، چابەهار، خوڕەمشار و یەزد بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها ئەهواز، ئەندیمەشک و ڕەفسەنجان و دەوروبەری ئەو شارە کراوەتە ئامانج.