کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ ئیسرائیل، ٨٤ کەس لە شاری عەراد بریندار بوون

10:53 - 2 خاکەلێوه 2726

لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو مووشەکێکی بالستیک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناوەندی شاری "عەراد" لە باشووری ئیسرائیل و لە نێوان باڵەخانە نیشتەجێبوونەکاندا کەوتە خوارەوە.

بەپێی ئاماری تیمە فریاگوزارییەکان، لەم هێرشەدا ٨٤ کەس بریندار بوون کە دۆخی ١٠ کەسیان نالەبارە،. ئەم هێرشە زیانێکی زۆری بە باڵەخانەکانی ناوەندی شارەکە گەیاندووە و تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە خەریکی کارن.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری شکستی سیستمی بەرگری دەکات، چونکە دوو هەوڵ بۆ خستنەخوارەوەی موشەکەکە سەرکەوتوو نەبوون.

لەمبارەیەوە بنیامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە ئەمە "شەوێکی زۆر سەختە" و جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر وەڵامدانەوەی هێرشەکان لە هەموو بەرەکاندا سوورن.