لە ٥مین ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی ''نەڕەی شێرانە''دا، گەڕی نوێی هێرشە بەربڵاو و زیانبارەکان دژ بە ڕێژیمی تاران بەردەوامە.
کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرش کرایە سەر چەندین مۆڵگە و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم لە تاران هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هێرش کراوەتە سەر دەیان مۆڵگەی ڕێژیم لە تاران و چەندین شاری دیکە.
بنکەکانی ڕێژیم لە گەڕەکانی وەرئاوەرد، بنکەیەکی بەسیج، چەند بنکە لە ڕۆژهەڵاتی تاران، ناوچەی ٢٢ تاران، بنکەی ناوکی لە نزیکیی تاران و دەیان بنکەی دیکە بەچڕی کراونەتە ئامانج.
لە دزفوول کۆگای چەکوچۆڵی سپای تێرۆریستی پاسداران کرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بەرکەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەرتەشی ئیسرائیل هەتا ئێستا ٣٠٠ سەکۆی مووشەکی لەنێو بردووە و ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ٢هەزار شوێن و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی تاران بەڕێوە بردووە.