سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ڕایگەیاند کە ئەندامانی سپای پاسداران فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حیزبوڵڵا لە شەڕی ئێستای دژ بە ئیسرائیل دەکەن.
نەواف سەلام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی "الحدث" جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە، لوبنانی بەبێ ویستی خۆی پەلکێشی ناو ململانێ ناوچەییەکان کردووە.
ناوبراو وتی: ڕاگەیەندرا کە ئەم شەڕە لە وڵامی کوشتنی عەلی خامنەییدایە، بۆیە ئەمە بەو مانایەیە کە ئەم شەڕە بەسەرماندا سەپێنراوە.
هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوی پێکانی بنکەیەکی بریتانیا لە قبرێس لە ڕێگەی دڕۆنێکی دروستکراوی ئێرانەوە کرد و وتی کە ئەو هێرشە کاری سپای پاسداران بووە کە لە لوبنانە و ئۆپەراسیۆنە نیزامییەکان بەڕێوە دەبات.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان زیادی کرد کە هەندێک کەسی سەر سپای پاسداران بە پاسپۆرتی ساختە هاتوونەتە نێو ئەو وڵاتەوە.
سەلام ئاماژەی بە ڕاگەیەندراوەکەی سپای پاسداران سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ حیزبوڵڵا دژی ئیسرائیل کرد و ئەوەی بە بەڵگەی سەرپەرەستیکردنی ئەم شەڕە لە لایەن تارانەوە دانا.
لە هەمان کاتدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لەنێو خاکی لوبناندا ڕاگەیاندووە.