بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لانیکەم ٤٠ دامەزراوەی وزە لە ٩ وڵاتی ناوچەکەدا بە توندی یان زۆر بە توندی زیانیان بەرکەوتووە.
فاتح بیرۆڵ، بەرپرسی ئەم ئاژانسە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە لە وتارێکدا لە ئوسترالیا هۆشداری دا کە ئەو قەیرانەی بەهۆی ئەم شەڕەوە دروست بووە، ئابووری جیهانی لەگەڵ هەڕەشەیەکی گەورە ڕووبەڕوو کردووەتەوە و لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا، هیچ وڵاتێک لە لێکەوتەکانی پارێزراو نابێت.
ئەو جەختی کردەوە کە ئەم قەیرانە لە ڕووی توندییەوە، ئاوێتەیەکە لە قەیرانی نەوتیی ساڵانی ١٩٧٠ و شۆکی گازی کە لە شەڕی ئۆکراین سەرچاوەی .
بیرۆڵ هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی هەنگاوی هەماهەنگی جیهانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانە کردەوە و کردنەوەی گەرووی هۆرمۆزی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕی وزە دانا.
هاوکات، نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتە نزیکەی ١١٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بەراورد بە پێش دەستپێکردنی تێکهەڵچوونەکان و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پچڕانی دابینکردنی وزەی جیهانی زیاتر کردووە.