کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە نیزیک هەولێر

20:31 - 3 خاکەلێوه 2726

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دڕۆن هێرشی کردەوە سەر بنکەی بنەماڵە مەدەنییەکانی حیزب لە نیزیک هەولێر.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ بە دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەی بنەمالەکانی حیزب لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر. لەم پەلامارەدا بنکەی دەرمانی و تەندروستیی ئەو بنکەیە بە ئامانج گیراوە.
هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە ٤٠ مووشەک و دڕۆنی هێڕشی کردووەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات.